پیکێ: کەس ناتوانێت گومانمان لێبکات و ڕیاڵ لەژێر فشاردایە

ئەستێرەی ئیسپانی و بەرگریکاری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە، جیرارد پیکێ ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە کە لە دۆسیەی “نیگرێرا” ئاراستەی یانە کەتەلۆنییەکە کراوە.

پیکێ لە چاوپێکەوتنێکدا بە “ڕادیۆ کەتەلۆنیا”ی ڕاگەیاندووە، “کەس ناتوانێت گومان لەسەر تیپی زێڕینی بەرشلۆنە دروستبکات، هەموو یانەکانی لالیگا-ش جگە لە ڕیاڵ مەدرید ڕوویان لە بەرشەلۆنە وەرگێڕاوە.”

لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، “تێدەگەم یانەکانی ئیسپانیا بەهۆی فشاری هاندەرانیانەوە چی دەکەن، ئەوان دەیانەوێت هەموو فشارەکان بخەنە سەر بەرشەلۆنە، ڕیاڵ مەدرید ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، چونکە لەژێر فشاردا بوو.”

بەرگریکارە ناودارەکەی بارسا ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، “هەرگیز نیگرێرا و کوڕەکەیم نەبینیوە، ئامادەم دەستم بخەمە ناو ئاگرەوە و سوێندبخۆم کە یانەکەمان هیچ ناوبژیوانێکی نەکڕیوە.”

لێدوانەکانی پیکێ دوای ئەوە هات، کە لەژێر فشاری دەسەڵاتی دادوەری کەتەلۆنیا، یانەکانی لالیگا و پاشان یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕەزامەندییان نیشاندا بەشداریی لێکۆڵینەوەکان لەسەر دۆسییەی تێوەگلانی ئیدارەکانی پێشووی بارسا و نیگرێرای جێگری پێشووی سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی لالیگا بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆڵه‌ندا و پۆرتوگال براوه‌ی گه‌ڕی پێنجه‌می پاڵاوتنه‌کانی ئه‌وروپا بوون

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕی پێنجه‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا، هه‌ڵبژارده‌ی ئۆکرانیا…
Total
0
Share