بانكی ناوەندی بڕیاریدا لە سبەینێوە 100 دۆلار بە 130 هەزار دینار بفرۆشێت

بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە دۆلار بە نرخی نوێ دەفرۆشین.

بەپێی راگەیەندراوێكی بانكی ناوەندیی عێراق تێیدا هاتووە، كە ستایشی بڕیارەكەی حكومەتی عێراق دەكەن سەبارەت بە پێشنیازەكەیان كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە پەسەندكراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بانكی ناوەندیی عێراق لە سبەینێ چوارشەممەوە، بەهای 100 دۆلار بە 130 هەزار دینار لە وەزارەتی دارایی دەكڕن و بە 131 هەزار دینار بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێتەوە.

ئەمڕۆش لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، بڕیاردرا بەهای 100 دۆلار لە 146 هەزار دینارەوە داببەزێندرێت بۆ 130 هەزار دینار.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی هاوکاریی پزیشکی رەوانەی باکوور و رۆژئاوای کوردستان دەکات

بابەتی دواتر

پەرلەمان ستایشی دابەزاندنی نرخی دۆلار و داوای پەلەکردن لە ناردنی بودجەدا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share