تەندروستیی سلێمانی هاوکاریی پزیشکی رەوانەی باکوور و رۆژئاوای کوردستان دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی هاوخەمی بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی رۆژئاوا و باکووری کوردستان دەربڕی و ئامادەیی بۆ ناردنی هاوکاریی تەندروستی و پزیشکی پیشاندا.

لە راگەیەندراوێکدا تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە،”ئەوپەڕی خەم و پەژارەمان بۆ روودانی كارەساتە سروشتیەكەی باكوور و رۆژئاوای  كوردستان دەردەبڕین كە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیی مەدەنی و بێسەروشوێنبوونی ژمارەیەكی تر و سەرگەردان بوون و ماڵوێران بوونی بەشێكی زۆری هاوڵاتییان”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ” لەسۆنگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و ئەوپەڕی خەمخۆریمان بۆ دۆخەكە، وەكو بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئەوپەڕی ئامادەیی و پشتیوانیی تەندروستی و لۆجیستی خۆمان رادەگەیەنین بۆ گەیاندنی هەرچی زووە لە هاوكاری و پێداویستیی پزیشكی و تەندروستی بۆ شوێنە كارەساتبارەكان”.

راشیگەیاندووە، کە ئامادەن بۆ گواستنەوەی هەر بریندارێك بۆ ناوەندە تەندروستیەكانی سلێمانی بەمەبەستی چارەسەركردنیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: گیان لەدەستدان بەهۆی كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆناوە تۆمارنەكراوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدان لەڕیزی ئەوانەی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە تۆمارنەكراوە. ڕیاز عەبدولئەمیر حلفی،…
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتی شارەزایان دەربارەی شوێنی سەرهەڵدانی كۆرۆنا هەفتەی داهاتوو دەردەچێت

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتێك كە لەلایەن شارەزایانی سەربەخۆی ڕێكخراوەكەیانەوە ئامادەكراوە و سەردانی چین-یان كردووە، بەئەگەرێكی زۆرەوە هەفتەی…
Total
0
Share