پۆلیسی هەولێر دەستی بەسەر دوو بارهەڵگر دەرمانی نەشیاودا گرت

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئازار ڕایگەیاند کە دەستیان بەسەر دوو بارهەڵگردا گرتووە دەرمانی خراپ و نەشیاوی پێبووە و شۆفێرەکانیش دەستگیرکراون.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، “بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، لە گەڕەكی (منارە) دەستیان بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (كیا – بارهەڵگر)دا گرت، كە بڕێكی زۆر دەرمانیان بێ مۆڵەت و بە شێوەیەكی نایاسایی و ناتەندروست باركردبوو”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “هەردوو شۆفێری بارهەڵگرەکان دەسگیرکراون و لێکۆڵینەوە لێیان دەستیپێکردووە”.

سەبارەت بە ناسنامەی سۆفێرەکان پۆلیسی هەولێر دەڵێت، “هەردوو شۆفێرەکە بەناوەکانی (ب.ع.ع) و (ش.ح.س) لەگەڵ هەردوو ئۆتۆمبێلەكە ڕادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانى ناوەڕاست كراون”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خواردنگەیەك لە دهۆك داخرا كە چۆلەكەی مرداربوو لەناو مەنجەڵی شۆرباكەیدا دۆزرابووەوە

لە خواردنگەیەكی شاری دهۆك چۆلەكەی مرداربوو لەناو مەنجەڵی قەلیەدا دۆزرایەوە و لیژنەكانی قائیمقامیەت خواردنگەكەیان داخست. بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی…
Total
0
Share