بافڵ جەلال تاڵەبانی: مێژوو بە شانازییەوە ناوی مامۆستا عەزیز گەردی دەهێنێت

 

بافل جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دکتۆر عەزیز گەردی دەڵێت، ژیان و ئەزموونی ئەو نووسەر و وەرگێڕە وانەیە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت خزمەت بکەن، مێژوو بە شانازییەوە ناوی دەهێنێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی دڵتەنگی و نیگەرانیی خۆی بۆ کۆچی دوایی دکتۆر عەزیز گەردی نیشانداوە و ڕایگەیاندووە، ” کۆچی دوایی مامۆستا عەزیز گەردی، نووسەر، ئەکادیمیست و وەرگێڕە ناسراوەکەی کوردستان خەسارەتێکی گەورەیە و لە دڵەوە نیگەرانی کردین”.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، ژیان و ئەزموونی مامۆستا عەزیز گەردی وانەیەکی گرنگ و کاریگەرە بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت خزمەت بکەن و ناویان لە مێژوودا بە درەوشاوەیی بمێنێتەوە.

ستایشی کارەکانی دکتۆر عەزیز گەردی دەکات ڕایگەیاندووە، “ئەو یەکێک بوو لەو نووسەرە دەگمەنانەی بێئەوەی چاوەڕوانی هیچ ستایش و پیاهەڵدانێک بێت، لە خەمی زمان و فەرهەنگی نەتەوەکەیدا بوو، بە ئاوڕدانەوەیەک بۆ کتێبخانەی کوردی لەو ڕاستییە تێدەگەین، هیچ کەسێک بە ئەندازەی عەزیز گەردی قەڵەمەکەی پڕکار و بەبڕشت نەبووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان خوێندنی باڵای هەرێم چەند بڕیارێکی دەرکرد

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم  بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، چەند بڕیارێکی دەرکرد. وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی…
Total
0
Share