سبەی موچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەشدەكرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سبەی موچەی مانگی تشرینی یەكەمی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەشدەكرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان كە ئەمڕۆ یەكشەممە 13ی كانونی یەكەم ئاراستەی گەنجینەكانی كردووە سبەی موچەی مانگی تشرینی یەكەمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ موچەی وەزارەتەکانی (کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، داد، سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف، پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی و گواستنەوە و گەیاندن) دابەشكرا.

هەر ئەمڕۆ ژمارەیەک دەستە و دەزگای حکومەتی هەرێم موچەیان پێدرا.

بابەتی پێشتر

دەستەی هەڵبژاردن سبەی كەسی یەكەمی كۆشكی سپی دیاریدەكات

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارانی یەکێتی: تەعریبکردن لە کەرکوک دەستیپێکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ چۆن دەبێت؟

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی…
Total
0
Share