دەستەی هەڵبژاردن سبەی كەسی یەكەمی كۆشكی سپی دیاریدەكات

دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن

بڕیارە لە كۆبوونەوەیەكدا سبەی دەستەی هەڵبژاردنی ئەمریكا سەرۆكی داهاتووی ویلایەتە یەكگرتووەكان یەكلایی بكاتەوە.

ئەندامانی كۆمەڵەی هەڵبژاردنی ئەمریكا سبەی دووشەممە 14ی كانونی یەكەم لە كۆبوونەوەی دەستەی هەڵبژاردن دەنگدەدەن، وەك ئەوەی لە دەستوردا هاتووە بۆ پێدانی سیفەتی فەرمی بردنەوەی جۆ بایدن، كە وەك چاوەڕوان دەكرێت 306 دەنگ لە بەرامبەر 232 دەنگ بۆ دۆناڵد ترەمپ بەدەستبهێنێت.

دواتریش كۆنگرێس لە 6ی كانونی دووەمی داهاتوو كۆدەبێتەوە بۆ جیاكردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردن و ڕاستاندنی كۆتایی براوەی سەرۆكایەتی و جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

دەنگدانەكە لەكاتێكدایە ترەمپ سوورە لەسەر سكاڵاكانی دەربارەی ڕودانی ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكەی 3ی تشرینی دووەمی ڕابردوو و، لە تویتێكیشدا نیگەرانی سەبارەت بە بڕیاری دادگای باڵای لەبارەی ڕەتكردنەوەی سكاڵاكانی نیشاندا.

بابەتی پێشتر

ڕۆژێکی یەکلاکەرەوە لەبەردەم بەریتانیا و یەکێتیی ئەوروپایە سەبارەت بە برێکزت

بابەتی دواتر

سبەی موچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share