سلێمانی.. بەهۆی بوونی مشک و قرتێنەرەکان تێیاندا کۆگایەک و چەند دوکانێک داخران

قائیمقامیەتی سلێمانی لە بازاڕی دارەسووتاوەکە، کۆگایەک و دوو دوکانی داخست بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروست و بوونی مشک لەناو کەرەستەکانیاندا.

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی نەبوونی مەرجە تەندروستییەکان لە گەڵگرتن و کۆگاکردنی کەلوپەلەکانیاندا، دوو دوکان و کۆگایەک لە بازاڕی دارەسووتاوەکە داخران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەلوپەلانە بەسەرنەچووبوون بەڵکو پاشماوەی مشک و قرتێنەرەکانیان تێدا بووە.

ڕاشیگەیاندووە، ئێستا بڕیاری داخستنیان دراوە و دواتریش ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی شەپۆلی بارانبارینەکەی ئەمڕۆوە هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو روویداوە؟

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو رووینەداوە.  سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share