خۆپیشاندەرانی دۆڵی بالیسان سوپاسی تۆڕی میدیایی ئێستا دەکەن

دوای کۆتاییپێهێنانی خۆپیشاندانەکەیان، خۆپیشاندەرانی دۆڵی بالیسان سوپاسی تۆڕی میدیایی ئێستا دەکەن، بەرامبەر ڕووماڵكردنی بەردەوام و فراوانی خۆپیشاندانەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوو، دەڵێن، “بە كەناڵی خۆمانی دەزانین”.

لەو پەیامەدا کە خۆپیشاندەران ئاڕاستەی ئێستا-یان کردووە هاتووە، “دوای نۆ شەو و ڕۆژ خۆپیشاندان و مانەوە لەسەر شەقام، دوای بەڵێنی بەرپرسانی حکومەت و پارێزگاری هەولێر بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان، کۆتاییمان بە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان هێنا”.

خۆپیشاندەران لە پەیامەکەیاندا دەڵێن، “بەناوی نوێنەری خۆپیشاندەران و خەڵکی  دۆڵی خۆشناوەتی لە ناحیەی بالیسان زۆر سوپاسی (تۆڕی میدیایی ئێستا) دەکەین، کە وەک یەکەمین دەزگای ڕاگەیاندن لە سەرەتای خۆپیشاندانەکەمانەوە تا کۆتایی دەنگی ئێمەتان گەیاند و پەیامنێرتان (ئەیوب علی وەرتی) بە بەردەوامی دەنگی ئێمەی گەیاندووە، هاوکات دوو شەو و ڕۆژ لەگەڵ ئێمە شەونخونی کرد و توانی وەک خۆی پەیامەکەمان بگەیەنێت، بێگومان بۆ قۆناغی ئێستای میدیای کوردستان و دۆخی ژیانی هاڵاتییان، هەبوونی تۆڕی میدیایی ئێستا زۆر پێویست و زەرورە، ئێمە بەکەناڵی خۆمان دەزانین”.

پەیامی خۆپیشاندەرانی دۆڵی بالیسان ئاماژەی بەوەشکردووە، “جارێکیتر سوپاستان دەکەین، ناوچەکەی ئێمە زۆر پشتگوێخراوە، هیوادارین بەردەوامبن لە گەیاندنی ناڕەزایەتی و پەیامی هاوڵاتییان بۆ شوێنی خۆی و ئاوڕی جددی میدیاییش لە دۆڵی خۆشناوەتی بدەنەوە”.

لە ماوەی ڕابردوودا تۆڕی میدیایی ئێستا گرنگی تەواوی بە خۆپیشاندانەکانی دۆڵی بالیسان دا، کە لەڕووی بەڕێوەچوون و شێوازی داواکردنی داواکارییەکانەوە، لە خۆپیشاندانەکانی دیکەی هەرێم جیاوازتر بوو.

بابەتی پێشتر

بەبەختیت یان بێبەخت؟

بابەتی دواتر

كازمی داوای بەشداریی كارای هاوڵاتییان لە هەڵبژاردن دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share