روودانی بومەلەرزەی دیكە لە رۆژان و هەفتەكانی داهاتوودا بەدوورنازانرێت

بەڕێوەبەری پەیمانگایەكی جیۆفیزیایی رایدەگەیەنێت، بومەلەرزەی پاشماوە لەدوای ئەو بومەلەرزەیەی بەیانیی ئەمڕۆ توركیا و سوریای گرتەوە، لە چەند رۆژ و رەنگە هەفتەكانی داهاتوودا چەندبارە ببێتەوە.

پیتەر شبالین، بەڕێوەبەری پەیمانگای لێكۆڵینەوەی جیۆفیزیایی روسی رایگەیاند، بومەلەرزەی پاشماوە (ئەو بومەلەرزانەی لەدوای بوومەلەرزەی سەرەكی روودەدەن) لەماوەی رۆژان و رەنگە هەفتەكانی داهاتوودا چەندبارە ببنەوە.

بەیانیی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.9 پلەی رێختەر پارێزگای كهرمان-ی لە توركیا گرتەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدا و برینداربوونی هەزاران كەس، جگە لە داڕووخانی سەدان باڵەخانە.

لەرینەوە و كاریگەریی بومەلەرزەكە گەیشتە بەشێك لە شارەكانی هەرێمی كوردستان، رۆژئاوای كوردستان و سوریا. لەلایەن دانیشتووانی بەیروت-ی پایتەختی لوبنانیشەوە هەستیپێكرا.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەكە لیرە-شی داڕماندووە

بابەتی دواتر

مانگرتن بەریتانیای گەمارۆداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share