توركیا جێگری هاوسەرۆکانی هەدەپە بە مەرج ئازاد دەكات

ئایسەل توغڵوك هاوسەرۆکی پێشووی پارتی کۆمەڵگەى دیموکرات “دەتەپە” و جێگری هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان “هەدەپە”، بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشیی لەبیرچوونەوەوە، لە زیندان ئازاد دەكرێت.

ئایسەل توغڵوك كە پەرلەمانتاری هەدەپە بوو، لە ساڵی 2016ـەوە لە گرتووخانەی ئێفی کاندرا لە پارێزگای کۆجالیی توركیا بەندكراوە، لە ماوەی ڕابردوودا بەشی پزیشکیی داد لە زانکۆی کۆجالی ڕاپۆرتێكی لەبارەی دۆخی تەندروستیی ئایسەڵ تۆغڵوک بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “ناتوانێت لە زینداندا درێژە بە ژیانی خۆی بدات”.

سەرباری تێكچوونی دۆخی تەندروستیی پەرلەمانتارەكەی پێشووی هەدەپە و تووشبوونی بە لەبیرچوونەوە، دەسەڵاتدارانی توركیا ئامادەنەبوون ئازادی بكەن، چونكە وەك عەلائەدین توغڵوک برای ئایسەل توغڵوک ئاشكرایكردبوو، پزیشکیی دادیی ئیستانبوڵ ڕاپۆرتێکی پێچەوانەی ئامادەکردبوو لەبارەی دۆخی تەندروستیی ناوبراوەوە، بەو هۆیەوە ئازاد نەدەكرا.

لە بڕیارێكی نوێدا، ئەمڕۆ شەممە دادگایەكی توركیا بڕیاری ئازادكردنی ئایسەل توغڵوك-ـی دا و بەپێی میدیای توركیا، ناوبراو بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشیی لەبیرچوونەوەوە ئازاد دەكرێت، بەڵام سەرباری ئەوەش لە ماڵەكەیدا دەستبەسەر دەبێت.

پێشتر عەلائەدین توغڵوک برای ئایسەل توغڵوک ڕایگەیاندبوو، لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا، دۆخی تەندروستیی ئایسەل بە جۆرێك تێكچووە كە تەنانەت ناتوانێت کتێبیش بخوێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەپۆلی دووەمی كۆرۆنای تێپەڕاند

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەپۆلی دووەمی پەتای كۆرۆنای تێپەڕاند پاش كەمبوونەوەی ژمارەكانی توشبوون و مردن…
Total
0
Share