دروشمەکان لە دڵی تارانەوە دژی خامنەیی.. هێزە ئەمنییەکان وەڵامیان دەدەنەوە

لەگەڵ دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکان لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە تارانی پایتەختی ئێران و داواکاری خۆپیشاندەران بۆ باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان، ئێوارەی دوێنێ شەممە خۆپیشاندانەکان جارێکی دیکە لەهەردوو ناوچەی وەلیعەسر و مەیدانی شانۆی تاران دەستیانپێکردەوە.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوبوونەتەوە، خۆپیشاندەران چەند دروشمێکیان دژی دەسەڵاتی وڵاتەکەیان بەرزکردووەتەوە لەوانە، “مەرگ بۆ دیکتاتۆر” و “وڵات بێئاوە و فشارەکان زیاتر دەبن”.

لەبەرامبەردا هێزە ئەمنییەکانی ئێران بۆمبی گازی فرمێسکڕێژیان بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکارهێنا، بەمەبەستی بڵاوەپێکردنیان.

ماوەیەكە لە چەند شارێكی ئێران خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی كەمیی خزمەتگوزارییەكانی ئاو و كارەبا و خراپیی گوزەران بەردەوامە، بەتایبەت لە ئەهواز و خوزستان، دواتر چەند ناوچەیەكی دیكەی گرتەوە، بەڵام لە شەوی هەینییەوە، بەرەو تارانی پایتەختیش كشاوە، كاتێك ئاهەنگی سەرکەوتنی یانەی پێرسپۆلیس لە خولی تۆپی پێی وڵاتەكەدا گۆڕا بۆ خۆپیشاندان و خۆپیشاندەران دورشمی “مەرگ بۆ کۆماری ئیسلامی”، “مەرگ بۆ دیکتاتۆر” و “مەرگ بۆ ئەم ویلایەتە”یان دەوتەوە، خۆپیشاندانەکانی ئێران یەکەمجار لە خوزستان بەر لە 15 ڕۆژ دەستیانپێکرد.

لە چوارچێوەی ئەو فشارانەی حکومەتی تاران لەبەرامبەر خۆپیشاندەران دەیگرێتەبەر، کۆماری ئیسلامیی ئێران خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی بڕی، لەبەرامبەردا مەریەم ڕەجەوی یەکێک لە سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران داوای لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد ڕێکاری بەپەلە لە بەرامبەر نەهێشتنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بگرنەبەر.

ڕۆژی پێنجشەممەش ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامی هێڵی ئینتەرنێتی لە وڵاتەکەدا بڕیوە، لەکاتێکدا خۆپیشاندانەکان بۆ دابینکردنی ئاو و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لەو وڵاتە بەردەوامییان هەیە.

بابەتی پێشتر

تاوەرەكانی کارەبای نێوان خانەقین و کەلار جارێکی دیکە تەقێنرانەوە

بابەتی دواتر

ئەفغانستان.. تاڵیبان فڕۆکەخانەی قەندەهاری بۆردومانکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎نەتەوە یەكگرتووەكان: 6 ملیۆن كەس لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان لە بەردەم زستانێكی سەختدان

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریدەدات لەوەی شەش ملیۆن كەس رووبەڕووی زستانێكی سەخت دەبنەوە بەهۆی نەبوونی سادەترین هۆكارەكانی ژیان. تەنها…
Total
0
Share