(ڤیدیۆ) نمایشی سەرکەوتن لە ناپۆلی بەردەوامە

لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بردنەوەیەکی بەهێزی بەرامبەر سپیزیا تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (21)ی خولی ئیتاڵیا، یانەی سپیزیا لە یاریگای “ئالبێرتۆ پیکۆ” میوانداریی یانەی ناپۆلی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی لوچیانۆ سپالێتی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “پارتینۆپێ” لە خولەکەکانی 47، 68، 73 لەلایەن خڤیچا کڤاراشێلیا، ڤیکتۆر ئۆسیمین (دوو گۆڵ)ەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامەکە، ناپۆلی بە کۆکردنەوەی (56) خاڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی “کالچیۆ” بە جێگیری مایەوە، لە بەرامبەردا سپیزیا بە (18) خاڵەوە چووە پلەی (17).

بابەتی پێشتر

ئارتێتا بۆ ئارسیناڵ: ئەم دوو بۆندەم بۆ نوێبکەنەوە

بابەتی دواتر

تێچووی دەرهێنانی مۆڵەتی ئەلیكترۆنی ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێڵسی گرەو كۆندی بردەوە

لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە بە ئاشكرا وتی، كۆندی بەرەو چێڵسی هەنگاو دەنێت. هەردوو یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی و چێڵسی…
Total
0
Share