ئیشبیلیە لە دەركردنی ڕاهێنەر نزیكە

ئیدارەی یانەی ئیشبیلیەی ئیسپانی بەنیازە دەستبەرداری لۆپتیگی ڕاهێنەر ببێت پاش ئەوەی جارێكی تر لەناو یاریگای خۆی شكستی هێنا.

ئیشبیلیە یاریی دوای یاریی خراپتر دەبێت و لە حەوت هەفتەی خولی ئیسپانیا تەنها یەك یاریی بردۆتەوە، چوار یاریی شكستی هێناوە و دوانیش یەكسان بووە.

ئیشبیلیە ئێستا شانزەیەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیای گرتوە و ئەگەری دابەزینیشی زیاترە.

شەوی ڕابردوو هاندەران هێرشی توندیان كردە سەر ڕاهێنەر بۆ ئەوەی دەستلەكاربكێشێتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان ئیدارەی یانەی ئیشبیلیە ئەگەر لۆپتیگی دوربخاتەوە، یەكێك لە ڕاهێنەران سامپاولی یان گالاردۆ دەكاتە ڕاهێنەر.

بابەتی پێشتر

130 كەس لە یارییەكی تۆپی پێدا كوژراون

بابەتی دواتر

وردەکاریی ڕووداوی گیانلەدەستدانی دوو کارمەندی مۆلیدە ئەهلییەکان ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share