ئارتێتا بۆ ئارسیناڵ: ئەم دوو بۆندەم بۆ نوێبکەنەوە

مایکڵ ئارتێتا، ڕاهێنەری یانەی ئارسیناڵ داوای لە دووان لە یاریزانە لاوەکانی کردووە، بەپەلە گرێبەستەکانیان نوێبکەنەوە.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، نوێکردنەوەی گرێبەستی گابریێل مارتینێلی سەرەتایەکە بۆ نوێکردنەوەی چەند گرێبەستیکی دیکە لە ناوخۆی یانەی ئارسیناڵ.

بۆ ئەم مەبەستە مایکڵ ئارتێتا داوای لە هەردوو یاریزان، بوکایۆ ساکا و ویلیام سالیبا کردووە خۆیان یەکلاییبکەنەوە و گرێبەستەکانیان بەشێوەی درێژخایەن نوێبکەنەوە.

لە بەرامبەردا داوای لە ئیدارەی یانە لەندەنییەکە کردووە، بەر لە هەوڵدانی یانە زەبەلاحەکانی دیکە، گرێنتی بەردەوامبوونی دوو بەهرەدارەکەی پێبدەن، تاوەکو هیچ ناهاوسەنگییەک لە پلانەکانیدا ڕوونەدات.

گرێبەستی ساکا و سالیبا تاوەکو هاوینی 2024 درێژەی دەبێت، لە هاوینی 2023 دەتوانن لەگەڵ یانەکانی دیکە دانوستاندن بکەن.

بابەتی پێشتر

هاوکێشەی "فاتی – موسیالا" ڕیاڵ و بارسا و بایرن کۆدەکاتەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) نمایشی سەرکەوتن لە ناپۆلی بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share