مباپێ فێڵی لە سپۆنسەرێکی مۆندیال کردووە

کیلیان مباپێ، ئەستێرەی ناوداری فەرەنسا ئامادە نییە ڕیکلام بۆ کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەری خواردنەوە کحولییەکان بکات، کە لە هەمان کاتدا سپۆنسەری مۆندیالی قەتەرە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”، تاوەکو ئێستا کیلیان مباپێ دووجار لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانەوە (فیفا) بە باشترین یاریزانی یارییەکانی مۆندیال بەرامبەر ئوسترالیا و دانیمارک دەستنیشانکراوە، بەڵام لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا فێڵی لە کۆمپانیای “بودوایزەری” سپۆنسەری خەڵاتەکە کردووە.

کۆمپانیای “بودوایزەر” سپۆنسەری خەڵاتی (man of the match)ە، کە دوای یارییەکان دەبەخشرێتە باشترین یاریزانان، ئەم کۆمپانیایەش تایبەتە بە بەرهەمهێنانی خواردنەوە کحولییەکان، بەڵام مباپێ لە هەردوو جارەکەدا ناوی کۆمپانیاکەی شاردووەتەوە و نەیویستووە ڕیکلامیان بۆ بکات.

هۆکارەکەش بۆ دوو خاڵ دەگەڕێتەوە:

یەکەم: پێش مۆندیال دووپاتیکردەوە، کە ڕیکلام بۆ سپۆنسەرەکانی مۆندیال ناکات، چونکە لەگەڵیاندا ڕێکنەکەوتووە.

دووەم: نایەوێت ڕیکلام بۆ کارگەی خواردنەوە کحولییەکان بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید به‌ 120 خوله‌ک کلاسیکۆی سوپه‌ری له‌ بارسا برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له‌نێوان یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ ئه‌نجامدرا، یانه‌ی ڕیاڵ…
Total
0
Share