دیلی ئالی لە تۆتنهام کۆتاییهاتووە و پێنج یانە داوایانکردووە

دێلی ئالی لە تۆتنهام پشتگوێخراوە و پێنج یانەی گەورەی داوای گواستنەوەیان کردووە

پێدەچێت چیرۆکی خۆشەویستی نێوان دیلی ئالی یاریزانی ئینگلیزی و یانەی تۆتنهام کۆتاییهاتبێت، بەم هۆیەشەوە پێنج یانەی گەورەی ئەوروپی داوای گواستنەوەیان کردووە.

یەکەم وەرزی مۆرینیۆ لە یانەی تۆتنهام هۆتسپێڕز بۆ دیلی ئالی پڕاوپڕبوو لە بەخشندەیی و گەورەیی، بەڵام لە وەرزی دووەمدا هەموو شتێک پێچەوانەبووەتەوە و یاریزانەکە لەسەر نەخشەی پێکهاتەی سەرەکی ڕەشکراوەتەوە.

لەم وەرزەدا ئالی لە کۆی خول و پاڵەوانێتیەکان لە 11 یارییدا بە شێوەی یەدەگ بەشداریکردووە، کۆی گشتی ئەو کاتانەی یاریکردووە تەنها 407 خولەکە، لە هیچ ڕوبەڕوبوونەوەیەکیشدا لە دەستپێکەوە بەشدارنەبووە، لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی بەرانبەر ستۆک سیتی لە جامی کاراباو لە دەستپێکەوە بەشداریکرد و بەهۆی هەڵەیەکیەوە یانەکەی گۆڵێکی لەسەر تۆمارکرا.

دواتر مۆرینیۆ ئاڵوگۆڕی پێکرد و لەبەردەم ڕۆژنامەنوسانیشدا ڕەخنەی توندی ئاڕاستەکرد، ڕایگەیاند، ” یاریزانێک بەو گرنگییە و لە پێگەیەکی هێندە هەستیاردا، دەبێتە خاڵی بەستنەوەی هێڵەکان و ڕەخسێنەری گۆڵ، نەک دروستکەری کێشە بۆ پێکهاتەکەی”.

ڕۆژنامەکانی بەریتانیا پێیان وایە چیرۆکی ئالی و سپێرز کۆتییهاتووە، لەلایەک ئیدارەی یانە و لەلایەک مۆرینیۆ خواستیان لەسەر بەردەوامبوونی نییە، بەهۆی دوورکەوتنەوەی لە پێکهاتەی سەرەکی نرخی لە 100 ملیۆنەوە بۆ 38 ملیۆن دابەزیوە و ئەوەش چاوی یانە زەبەلاحەکانی تری سوورکردووە.

ڕۆژنامەی زە سەن دووپاتیدەکاتەوە، یانەکانی پاریس سانت جێرمان، مانچستەر یونایتد، ئینتەرمیلان و گلاسگۆ ڕەینجەرز و بەرشلۆنە پەیوەندیان لەگەڵ لێپرسراوی کاروباری یاریزانەکەدا بەستووە و چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی لێدەکەن.

بابەتی پێشتر

پلانی میرکاتۆ.. میلان لە گواستنەوەکانی زستانەدا سێ یاریزان دەکڕێت

بابەتی دواتر

گواستنەوەکانی 2020ی ڕیاڵ مەدرید سەرجەمی شکستیانهێناوە !

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share