لە بارەی شکاندنەوەی دۆلار نووسراو بۆ سەرجەم وەبەرهێنەران کراوە

بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ نووسراوم بۆ سەرجەم وەبەرهێنەرانی سلێمانی کردووە کە بە نرخێکی کەمتر لە نرخی بازاڕ دۆلار بۆ ئەو هاوڵاتییانە بشکێننەوە کە قیستی یەکەی نیشتەجێبوونیان لایە.

عەزیز سەعید بەڕێوبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە بارەی شکاندنەوەی دۆلار بە نرخی کەمتر لە نرخی بازاڕی رەش بۆ ئەو هاوڵاتییانەی قیستی یەکەی نیشتەجێبوونیان لایە، ئەمڕۆ نووسراوم بۆ سەرجەم وەبەرهێنەرانی سنوورەکە کردووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە راستیدا ئێمە دەسەڵاتی پابەندکردنی خاوەن پرۆژەکانی نیشتەجێبوونمان نییە، ئەوە لە دەسەڵاتی سەرۆک وەزیران و دەستەی وەبەرهێنانە ئەو بڕیارە بدات”.

وتیشی، “بەشێک لە خاوەن پرۆژەکان پێشوەخت بڕیاری خۆیان داوە و هاوکاریی هاوڵاتییانیان کردووە کە نرخی 100 دۆلاریان بە 155 یان 150 هەزار دینار شکاندووەتەوە”.

بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی جەختیلەوەکردەوە، “پێویستە حکومەت هەنگاوێک بۆ ئەم بابەتە بنێت، بانکێک دیاری بکات کە بە نرخی بانکی ناوەندی دۆلار بەو هاوڵاتییانە بفرۆشێت کە پێویستیان پێیانە”.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ باران، تەرزە و بەفر دەبارێت

بابەتی دواتر

جێگرەوەکانی بنزیمە کێن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share