ئەمڕۆ باران، تەرزە و بەفر دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ باران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت، لە هەندێک شوێن ئەگەری بارینی تەرزە هەیە و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و خێرایی با زیاد دەکات، پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.

لە راگەیەندراوی کەشناسیدا هاتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمانى هەرێم بەگشتى هەور و باراناوى دەبێت، بارانبارین بە شێوەى پچڕ پچڕ لە کاتى جیا جیا دەبێت لە هەندێک ناوچە ئەگەرى تەزرەبارین هەیە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ناوچە سنوورییەکان و شاخاوییەکان شەپۆلێکى بەفربارین دەبێت، ئاستى باران  و بەفر لە سنوورى پارێزگاى دهۆک زیاتر دەبێت، لە کاتەکانى ئێوارە و شەودا ئاستى دابارین لە سەر سەنتەرى پارێزگاکان کەم دەبێتەوە.

پلەکانی گەرماش کەمێک نزمدەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

هەروەها سبەینێ دووشەممە، کەش هەور و باران دەبێت، بەفربارین لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت، لە ئێوارەدا ئاستى دابارین زیاتر دەبێت بە تایبەتى لە شەودا لەسەر بەشێک لە  سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک لەگەڵ دروستبوونى هەورە تریشقە.

هەروەها زیادبوونى خێراى با لە کاتەکانى ئێوارە لە سنوورى  پارێزگاى هەولێر و کەرکووک دەبێت، پلەکانی گەرما بە (2-3) پلە بەرزدەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەڵەبجە: ڕۆژی شەممە دابەشکردنی ئاو ڕادەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەڵەبجەی شەهید، ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە دابەشکردنی ئاو ڕادەگیرێت. بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەڵەبجەی شەهید، ڕایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەین…
زیاتر ببینە

سلێمانی پشت بە ئابوریی سەوز دەبەستێت و میوانداریی کۆڕبەندی گەشتیاریی “نێرگز” دەکات

شاری سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە میوانداریی چالاکییەکانی دووەمین کۆڕبەندی گەشتیاریی “نێرگز”ی کرد، بۆ هاندان و پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری. کۆڕبەندی…
Total
0
Share