جێگرەوەکانی بنزیمە کێن؟

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بۆ پڕکردنەوەى جێگەى بنزیمە، پشت بە ئاسینسیۆ و ڕۆدریگۆ و ڤینیسیۆس دەبەستێت.

پێشبینی دەکرێت بەهۆی پێکانەکەیەوە، بنزیمە لانی کەم دوو هەفتە لە یاریی کردن داببڕێت.

بۆ ئەوەی ڕیاڵ کێشەى هێڵی پێشەوەى نەبێت، ئەنچیلۆتی پشت بە سێ هێرشبەر دەبەستێت.

ڤینیسیۆس و ڕۆدریگۆ و ئاسینسیۆ ئەو سێ هێرشبەرەن کە لە کاتی ئامادەنەبونی بنزیمەدا، یاریی دەکەن.

جگە لە بنزیمە لە ئێستادا هەریەک لە یاریزانان هازارد و میلیتاو و ڤاسکێز بەهۆی پێکانەوە ناتوانن یاریی بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕۆمای دیبالا پێیه‌کانی به‌ سالێرنیتانا کرایه‌وه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی یه‌که‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا به‌رده‌وام بوون، یانه‌ی ڕۆما بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر سالێرنیتانا تۆمارکرد.…
زیاتر ببینە

جه‌مسه‌ره‌کانی نیوه‌ی کۆتایی “US OPEN” یەکلاییبوونەوە

یارییه‌کانی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی پاڵه‌وانێتی کراوه‌ی ئه‌مریکا کۆتاییانهات و جه‌مسه‌ره‌کانی چوارگۆشه‌ی زێڕین یه‌کلاییبوونه‌وه‌. له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی قۆناغی چاره‌کی…
Total
0
Share