راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕینەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیەنێت، لیژنە ھاوبەشەكانی تەندروستی ڕاپەڕین و قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە بەردەوام چاودێریی چڕی خواردنگەكان دەكەن و مەبەستە ئەمڕۆ چەند خواردنگەیەكیان لە سنووری ناحیەی چواڕقورنە بەسەركردەوە بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە جێبەجێكردنی مەرج و ڕێنمایەكانی تەندرووستی لە ئەنجامدا:-

گەسی شار ــ بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەكانی تەندروستی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ داخرا.

گەسی سوڵتان ــ غرامەكرا بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییە تەندروستییەكان.

گەسی چراخان ــ غرامەكرا بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییە تەندروستییەكان.

گەسی ئاندی ــ پسووڵەی ئاگاداركردنەوەی بۆ كرا بە مەبەستی نوێكردنەوەی كارتی تەندروستی كارمەندان.

خواردنگەی ڕەوێن ــ پسووڵەی ئاگاداركردنەوەی بۆكرا بە مەبەستی نوێكردنەوەی كارتی تەندروستی كارمەندان.

گەسی ڕەوێن ــ ڕێنمایی پێویستی پێدرا كە زیاتر پابەند بێت بە مەرج و ڕێنماییەكان.

بابەتی پێشتر

كەسێك بە 22 ملیۆن دۆلارەوە دەستگیركرا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) یونایتد چووە پلەی سێیەم و لیڤەرپوڵ بۆ دووەمجار لەسەریەک دۆڕاندی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێگایەک دادەخرێت

هاتوچۆی گەرمیان، هاوڵاتییان لە داخستنی رێگایەک ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەینەوە سبەینێ…
Total
0
Share