قائیمقامیەتی سلێمانی زیاتر لە تۆنێک خورما لەناودەبات

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر زیاتر لە یەک تۆن خورمای خراپبوودا گرت کە خاوەنەکەی بەنیازبوو لە بازاڕدا ساغیبکاتەوە.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، “لەسەر زانیاریی ئاسایشی ئابوری و بە گومانی خراپی و نەشیاوی بۆ خواردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت لەعەلوە دەستی بەسەر یەک تۆن و 122 کیلۆگرام خورمای هاوردەکراودا گرتووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “نموونەی خورما دەست بەسەرداگیراوەکە رەوانەی تاقیگەی عەلوەی سلێمانی کراوە و وەڵامەکەی بە”شیاوی خواردن نییە” دراوەتەوە، بۆیە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی خورما هاوردە کراوەکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غازی بە دوو هێندەی نرخەكەی فرۆشتووە.. قائیمقامیەتی سلێمانی غاز فرۆشی حاجی ئەنوەری داخست

قائیمقامیەتی سلێمانی غاز فرۆشی حاجی ئەنوەری بەهۆی گرانفرۆشی داخست. لە ڕاگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی پابەندنەبوون بە…
Total
0
Share