كەسێك بە 22 ملیۆن دۆلارەوە دەستگیركرا

هێزە ئەمنییەكانی عێراق كەمێك لەمەوبەر كەسێكیان دەستگیركرد كە 22 ملیۆن دۆلاری پێبووە.

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەكان كە لێدوانیان بۆ میدیای عێراقی داوە، دەستگیركراوەكە خاوەنی نووسینگەی ئاڵوگۆڕكردنی دراوە و هەوڵی بردنەدەرەوەی دۆلاری داوە.

ئاماژەیان بۆ ئەوەش كردووە، ئەو كەسە هەوڵیداوە 22 ملیۆن دۆلار بە قاچاخ بباتە دەرەوەی وڵات و لە بازگەیەك دەستگیركراوە، بەبێ ئەوەی زانیاری لەبارەی شوێنەكەوە ئاشكرابكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكە: ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و پەسەندكردنی بودجە

كۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق لە كۆشكی سەلام بەڕێوەچوو و جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و ئامادەكردنی یاسای…
Total
0
Share