پاش هێرشەكەی ئەمدواییە كە بنكەیەكی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە تەنف-ی رۆژهەڵاتی سوریا گرتەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكان داوا لە عێراق دەكات رێگری لە گروپە چەكدارەكان بكات.
هێرشەكەی تەنف بە سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئەنجامدران و سایتی (ئەلعەرەبییە) لە زاری سەرچاوەكانییەوە دەڵێت، لە عێراقەوە فڕیون.
روونیشیكردەوە، دوابەدوای ئەو هێرشە واشنتن ئاگاداری بەغدادی كردووەتەوە لەبارەی پێویستیی رێگری لە گروپە چەكدارەكان لە ئەنجامدانی هێرشی هاوشێوە بۆسەر هاوپەیمانان لە سوریا یان عێراق.
هەروەك لەمیانەی پەیوەندیی تەلەفۆنی نێوان جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق هەمان پرس تاوتوێكراوە.