دەست بەسەر زیاتر یەك ملیۆن دۆلاردا گیرا كە هەوڵدرابوو ببرێتە دەرەوەی عێراق

لە پارێزگای دیالە هێزە ئەمنییەكانی عێراق دەستیان بەسەر زیاتر یەك ملیۆن دۆلاردا گرت كە هەوڵدرابوو بە شێوەیەكی نایاسایی ببرێتە دەرەوەی عێراق.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، هەوڵدراوە ئەو بڕە پارەیە بە شێوەیەكی نایاسایی ببرێتە دەرەوەی عێراق و هێزە ئەمنییەكان دەستیان بەسەردا گرتووە.

ئەوە لەكاتێكدا كە ماوەیەكە بەهای دۆلار لە بازارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە هەرچەندە، بانكی ناوەندی و حكومەتی عێراق جەختدەكەنەوە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاتییە و كاردەكەن كە بردنە دەرەوەی دۆلار لە عێراق بە شێوەی نایاسایی كۆنترۆڵبكرێت.

بابەتی پێشتر

ئاستی ئاوی ژێرزەوی زیاددەكات

بابەتی دواتر

واشنتن داوای وەستاندنی هێرشی گروپە چەكدارەكان لە بەغداد دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگا سزای لەسێدارەدانی بەسەر بكوژی سەرۆكی شارەوانیی كەربەلادا سەپاند

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراق ئاشكرایكرد، دادگای تاوانه‌كانی كه‌ربه‌لا، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر بكوژی عه‌بیر خه‌فاجی سه‌رۆكی شاره‌وانیی كه‌ربه‌لادا…
Total
0
Share