مۆبایلێكی (ئایفۆن 1) خراوەتە زیادكردنەوە.. پێشبینی دەكرێت نرخەكەی بگاتە 50 هەزار دۆلار

مۆبایلێكی بەكارنەهاتووی نەوەی یەكەمی زنجیرە مۆبایلەكانی ئایفۆن كە لە ساڵی 2007دا دەرچووە، لە زیادكردنێكی ئاشكرادا خراوەتەڕوو و بە بەهایەك كە دەگاتە 50 هەزار دۆلار، وەك ئەوەی تۆڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویكردووەتەوە.

مۆبایلەكە ئەوكات، كە بە شۆڕش لە بوارەكەدا دادەنرا، بە 599 دۆلار دەفرۆشرا، شاشەكەی 3.5 ئینج و توانای كامێراكەشی تەنها دوو میگاپێكسڵ بوو، سەرەڕای میمۆریی چوار گێگا و هەشت گێگابایت و توانای بەستنەوەی بە تۆڕەكانی ئینتەرنێتەوە.

زیادكردنەكە كە (LCG Auctions) رێكیدەخات و بازاڕی تایبەت بە شمەكە ئەلیكترۆنییە كۆنەكانە، یەكەم نرخی مۆبایلەكە بە 2500 دۆلار دەخاتەڕوو.

خوازیارانی مۆبایلەكانی كۆمپانیای (ئەپڵ)ی ئەمریكی تا 19ی ئەم مانگەیان لە بەردەمدایە بۆ بەشداربوون لە زیادكردنەكە بۆ بەدەستهێنانی مۆبایلەكە (ئایفۆن 1) بە توانای میمۆریی هەشت گێگابایت كە خاوەندارێتییەكەی لە بنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ كارین گرین-ی هونەرمەندی تاتۆی جوانكاری.

لە تشرینی یەكەمی رابردوودا (LCG Auctions) ئایفۆن 1-ێكی هاوشێوەی بە 39 هەزار دۆلار فرۆشت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری گەنجان و لاوانی عێراق: دەمانەوێت ببینە بەرهەمهێنەری یارییە ئەلیکترۆنییەکان

وەزیری گەنجان و لاوانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەمانەوێت عێراق تەنیا بەکارهێنەری یارییە ئەلیکترۆنییەکان نەبێت، بەڵکو بەرهەمیشیان بهێنێت. ئەحمەد موبەرقەع،…
Total
0
Share