یونامی لەبارەی هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ

نوێنەرایەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر شاری هەولێری کرد.

 

نوێنەرایەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان (یونامی)لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێران دەکەین کە قوربانی لە هاوڵاتییانی مەدەنی لێکەوتەوە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێرشەکان لەلایەن هەر کەسێکەوە بێت پێشێلکردنی سەروەری و یەکێتی خاکی عێراقە و پێویستە بوەستێنرێن، پرسە ئاسایشییەکان پێویستە لە رێگای گفتوگۆوە چارەسەربکرێن نەک لە رێگای هێرشەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: پرسیارەکانی تاقیکردنەوە دەبرێنە نەخۆشخانە بۆ توشبووانی شێرپەنجە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی کردووە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە تاقیکردنەوەی…
Total
0
Share