شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: نابێت بهێڵین مێژوو دووبارە ببێتەوە

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایدەگەیەنێت، ناتوانین لە ماڵەکانماندا دابنیشین پشت لەم دۆسیەیە بکەین.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق لە لێدوانێکدا سەبارەت بە دۆخی رۆژئاوا رایگەیاند، “بەرگریکردن لە کوردانی رۆژئاوا بابەتێکی نەتەوەییە، ناتوانین لە ماڵەکانماندا دابنیشین پشت لەم دۆسیەیە بکەین”.

وتیشی، “گەلی کورد زۆری بینیوە و نامانەوێت جارێکی دیکە مێژوو دووبارە ببێتەوە، ئەوان هێرشدەکەنە سەر رۆژئاوا هەر ئەوانەبوون کە کچ و ژنی کوردیان دەفرۆشت، بۆیە پێویستە ئەم بابەتە بە گرنگییەوە وەربگیرێت و هانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بدەین بێتە پێشەوە”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕێگە نادات بایكۆتی شۆفێرانی پاس كێشە بۆ خوێندكاران دروستبكات

قائیمقامی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هه‌ر خوێندنگه‌یه‌ك پاره‌ له‌ كۆمپانیاكان وه‌ربگرێت ڕێكاری یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌گیرێته‌به‌ر. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، “دوای…
Total
0
Share