دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ خانەوادەی قوربانیانی تەقینەوەکە: رووداوەکە خەمێکی قووڵ و ئازارێکی گشتییە

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ڕووداوی تەقینەوەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانییەوە پەیامێکی ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییانی ڕووداوەکە کردووە و هاوخەمیی بۆ بنەماڵەکەیان دەربڕیوە.

لە پەیامەکەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانیدا کە ئاراستەی بنەماڵەی بابەشێخی سیرێ و خانەوادەی قوربانییەکان هاتووە، “بەغەم پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی ئەم كۆستە گەورەیەمان پێگەیشت، کە تێیدا پازدە لە ئەندامانی خانەوادەکەتان و دۆستانی ئازیزتان، بەهۆی روداوێکی نەخوازراوە بوونەتە قوربانی و گیانیان لەدەستداو دوانزە لە ئەندامای تری خانەوادەکەتان بریندار بوون، رووداوەكە بۆ ئێمە غەمێکی قوڵ و ئازارێکی گشتی و  سەرتاسەرییە کە لە دڵی هەموو کوردێکدا بەهۆی ئەم روداوە نەخوازراوە دروستبووە”

دەقی پەیامەکە:

“پەیامی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، بۆ خانەوادەی کارەساتە دڵتەزێنەکەی گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی”

بەرێز/ بنەماڵەی بابەشێخی سیرێ و خانەوادەی قوربانییەکان

بەغەم پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی ئەم كۆستە گەورەیەمان پێگەیشت، کە تێیدا پازدە لە ئەندامانی خانەوادەکەتان و دۆستانی ئازیزتان، بەهۆی روداوێکی نەخوازراوە بوونەتە قوربانی و گیانیان لەدەستداو دوانزە لە ئەندامای تری خانەوادەکەتان بریندار بوون، رووداوەكە بۆ ئێمە غەمێکی قوڵ و ئازارێکی گشتی و  سەرتاسەرییە کە لە دڵی هەموو کوردێکدا بەهۆی ئەم روداوە نەخوازراوە دروستبووە، هاوبەشی غەم و پەژارەتانین، لەیەزدانی مەزن و میهرەبان داوادەکەین کە ئارامی و سەبوری بەبنەماڵە و خانەوادەی بەرێزتان بدات و شیفای خێرا بۆ بریندارانی ئەم روداوە ناخ هەژێنە بنێرێت و هەموو كۆچكردوان بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات. خودا سەبوری و ئارامی بە ئێوەو خەڵکی شاری سلێمانی و کوردستان ببەخشێت .

باڵیۆز دکتۆر محمد سابیر

سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

بابەتی پێشتر

تۆڕی میدیایی ئێستا ناوی ئەو کەسانە بڵاودەکاتەوە کە لە تەقینەوەکەی سلێمانی گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

دوایینیان دەگاتە ئەمریکا.. مووشەکە بالیستییەکانی کۆریا ئەمریکا تووڕە دەکاتە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share