سێ كەس بە تۆمەتی دزینی زیاتر لە 100 مۆبایل لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی دزینی 100 مۆبایل لەناو شاری سلێمانی راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر سێ‌ پارچە چەك و ژمارەیەك بڕەر و بۆكس خەنجەردا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە درێژەی هەڵمەتە بەردەوامەكانی هێزەكانی پۆلیس توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر سێ‌ پارچە چەك و ئۆتۆمبێلێكدا كە فەرمانی گرتنی هەبووە

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو سێ‌ تۆمەتبارە فەرمانی گرتنیان هەبووە بە تۆمەتی دزینی زیاتر لە 100 مۆبایل لەناو بازاڕی شاری سلێمانی

بابەتی پێشتر

وتەبێژی كۆمسیۆن: شەش مانگمان پێویستە ئەگەر داوابكرێت ئەمساڵ هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: نەوت بە دارماسیحە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share