كێشەی كەمئاویی چەند گوندێكی گەرمیان چارەسەركرا

ڕێكخراوەكانی هاوكاریی ئەڵمانی و میدیكۆی نێودەوڵەتی، بە چاودێری و سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكانی ئیدارەی گەرمیان و بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری گەرمیان، پڕۆژەی ژیانەوەی گوندەكان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان جێبەجێدەكەن.

پڕۆژەكە خۆی لەچارەسەركردنی كێشەی كەمئاویی ئەو گوندانە دەبینێتەوە، كە كێشەی ئاویان ھەیە، لە ئێستاشدا كێشەی ئاوی ھەر یەك لە گوندەكانی كونەكۆتر، درۆزنەی بچووك و گامەخەڵ بە لێدانی بیری قووڵ چارەسەركراون.

ئیدارەی گەرمیان راشیگەیاندووە، چەند گوندێكی تریش ماون بڕیارە لە نزیكترین كاتدا كێشەی كەمئاوییان چارەسەربكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەنتەری میترۆ: یەکێتی ئازادە لە ڕێکخستنەوەی میدیاکانی، كاری میدیاش جیاوازە لە كاری سوپای ئەلیكترۆنی

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە پرسی ڕێکخستنەوەی دەزگا میدیاییەکانی یەکێتی، داوای پاراستنی مافی ئەو…
Total
0
Share