ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، تەنیا ئەو ڕاگەیەنراو و بابەتانەی لە سایتی فەرمی ئەنجومەن بڵاودەکرێنەوە، گوزارشت لە ڕای ئەوان دەكات.

 

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تشرینی یەكەم ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت، تەنیا ئەو ڕاگەیەنراو و بابەتانەی لە سایتی فەرمی ئەنجومەن بڵاودەکرێنەوە، گوزارشت لە ڕای ئەوان دەکات و هەر شتێکی تر لە دەرەوەی ئەم چوارچێوەیەدا بێت، دەربڕی ڕای فەرمی ئەنجومەنی ئاسایش نییە.

دەشڵێت، هەموو هەوڵێک بۆ “چەواشەکردنی ڕای گشتی و بۆ دژایەتیکردنی دەسەڵاتە فەرمییەکان، لەژێر هەر فشارێکدا بێت ڕەتدەکەینەوە”.

دوێنێ ئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاند سێ گروپیان دەستگیركردووە کە یەکێکیان سەر بە پەکەکە-یە و پیلانی هێرش کردنەسەر کونسوڵگەری، پارێزگار و نوێنەرایەتییەکانیان داڕشتووە، لە بەرامبەریشدا تیمی یەکێتی لە ئەنجومەنەکە ئەو ڕاگەیەنراوەی ڕەتكردەوە و دەڵێت، “به‌ هیچ جۆرێك ئاگاداری ئۆپه‌راسیۆنی له‌م جۆره‌ نین”.

ده‌قی ڕوونكردنەوەكە:

ڕوونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

تەنیا ئەو ڕاگەیاندراو و بابەتانەی لە سایتی فەرمی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان (https://www.krsc.gov.krd) بڵاودەکرێنەوە، گوزارشت لە ڕای ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکەن و هەر شتێکی تر لە دەرەوەی ئەم چوارچێوەیەدا بێت، دەڕبڕی ڕای فەرمی ئەنجومەنی ئاسایش نییە. هەموو هەوڵێکیش بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتی و بۆ دژایەتیکردنی دەسەڵاتە فەرمییەکان ، لە ژێر هەر فشارێکدا بێت ڕەت دەکەینەوە. خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە ئەم هەوڵە نەزۆکانە، لە کارەکانمان ساردمان ناکاتەوە و بەردەوام دەبین لە دابینکردنی ئاسایشی هاووڵاتیان و پووچەڵکردنەوە و ڕێگەگرتن لە هەموو هەوڵێکی تێکدەرانە و هەموو ئەوانەی دەستیان لەم کارە تیرۆریستیانەدا هەیە ، ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکیی جیهان لە سلێمانییە
تیمێکی ئەمریکی چارەسەری نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵ لە منداڵاندا دەکەن

تیمێکی پزیشکیی پسپۆڕی ئەمریکی هاتوونەتە شاری سلێمانی بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری و چارەسەر بۆ ئەو منداڵانەی کە نەخۆشییە…
Total
0
Share