لەڕووداوێكی هاتوچۆدا 4 كەس بوونە قوربانی

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر شەقامی 100 مەتريی شاری هەولێر دوو كەس گیانیان لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.
فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاندووە، كاتژمێر 6ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لەسەر شەقامی 100مەتری، لە دەروازەی ئۆڤەر پاس و ئەندەرپاسی ڕێگای بەحركە، ئوتومبێلێكی جۆری دۆجی تایبەت بەخێراییەك ڕۆیشتووە كەنزیكبووە لە200كیلۆمەتر لەكاتژمێرێك و كۆنترۆڵی لەدەستداوە.

ڕاشیگەیاندووە، “بەداخەوە لەدەرەنجامی ڕووداوەكە دوو كەس گیانیان لەدەستدا و دووكەسی دیكە زۆر بەسەختی برینداربوون و زیانێكی مادديی زۆریش بەر ڕێگاكە و ئوتومبێلەكە كەوتووە”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك لە مووچەخۆران بۆ وەرگرتنی كارتی بانكیی مووچە ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر ژمارەیەك لە مووچەخۆران بۆ وەرگرتنی كارتی بانكیی مووچە ئاگاداردەكاتەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر…
Total
0
Share