جوتیار عادل: دادگای فیدراڵی بە بڕیاری پۆڵ برێمەر دامەزراوە و پێچەوانەی دەستوورە

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، “پێویستە یاسا بۆ دادگای فیدراڵی دابڕێژرێت، چونكە ئەو دادگایە بە بڕیاری پۆڵ برێمەر دامەزراوە و پێچەوانەی دەستوورە”.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، “دادگای فیدراڵی بە بڕیاری پۆڵ برێمەر دامەزراوە و پێچەوانەی دەستوورە”.

وتیشی، “پێویستە سەرلەنوێ یاسا بۆ دادگای فیدراڵی دابڕێژرێتەوە، چونكە ئەم دادگایە بەپێی بڕیارێكی پۆڵ برێمەر دامەزرێندراوە و پێچەوانەی دەستوورە و پێویستە پشت بە دەستوور ببەستین بۆ پێكهێنانی ئەم دادگایە و دیاریكردنی دەسەڵاتەكانی”.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە فشارەكانی دادگای فیدراڵی جێگەی قبوڵكردن نین و وتی، “بەمنزیكانە شاندێكی حكومەتی هەرێم دەچێتە بەغداد بۆ گفتوگۆكردن”.

بابەتی پێشتر

بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە 15 کەس بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

هەڵۆ جەبار لە کەمپێکی پەنابەران لە لۆکسمبۆرگ کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share