لە هەولێر کرێکارێک لە کاتی کارکردندا گیانیلەدەستدا

ئەمڕۆ لەکاتی کارکردن لە یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر کرێکارێک کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی کارکردن لە باڵەخانەیەکی یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شەقامی 150 مەتری هەولێر کرێکارێک لە نهۆمی هەشتەمەوە کەوتووەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.

کرێکارەکە ناوی دیدەوان حەسەن_ە و هاوسەرگیری کردووە و باوکی دوو منداڵ بووە و لە کۆمەڵگەی شاوەیس نیشتەجێبووە، دوای تەواوکردنی رێکارە یاسایی و تەندروستییەکان تەرمەکەی رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە و بەخاکسپێردراوە.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە، ئەمە سێیەمین کرێکارە لەکاتی کارکردندا لە شاری هەولێر گیانلەدەستبدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوای جێبەجێكردنی كارنامەی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا و وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت

بەرپرسێكی كونسوڵخانەی ئەمریكا پێشوازی لە گەڕانەوەی وەزیری پێشمەرگە بۆ ئەركەكەی دەكات و خواستی جێبەجێكردنی ناوەرۆكی كارنامەی نێوان وەزارەتی…
Total
0
Share