لە بەرژەوەندیی وارسی شەهیدان بڕیاردرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم، بڕیاریدا كورسی خوێندن بە خۆڕایی لە زانكۆ تایبەتەكان و خوێندنی پارالێل و ئێواران) بۆ وارسی شەهیدان تەرخانبكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە هەر بەشێك لە زانكۆ، پەیمانگە تایبەتەكان، خوێندنی پارالێل و ئێواران لە زانكۆ حكومییەكان پێنج كورسی بە خۆڕایی بۆ وارسی شەهیدان و ئەنفالكراوان تەرخاندەكرێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە میانەی كۆبوونەوەی نێوان د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و عەبدوڵڵا حاجی مەحمود وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، گفتوگۆ لەبارەی ڕێنمایی تایبەت بە خزمەتگوزاریی خوێندن و تەندروستیی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان كراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، ” لە خوێندنی بەرایی/ بەكالۆریۆس و دبلۆم، خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا، ماستەر، دكتۆرا و خوێندنی تایبەت، بە ڕەچاوكردنی تایبەتمەندییەتی، هەوڵمانداوە زۆرترین ئاسانكاری و خزمەت پێشكەش بە وارسی شەهیدان بكەین و دەرفەت و هەلی خوێندنیان بۆ دەستەبەربكەین”.

بابەتی پێشتر

سەرۆك كۆماری ئێران لە بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكانەوە هەڕەشە لە تڕەمپ دەكات

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: قۆناغێكی نوێ لە پەیوەندییەكانی هەرێم و ئەمریكا دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندکاران و پەرلەمانتاران: هێزە ئەمنییەکانی هەولێر هەڕەشەی دەستگیرکردنیان ‏لێکردین

لەکاتی گردبوونەوەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەولێر لەبەردەم بینای ‏وەزارەتی خوێندنی باڵادا، خوێندکاران و پەرلەمانتاران ڕایانگەیاند، لەکاتی چوونیان…
Total
0
Share