هەڵۆ جەبار لە کەمپێکی پەنابەران لە لۆکسمبۆرگ کوژرا

گەنجێکی خەڵکی کەرکوک لە کەمپێکی پەنابەران لە وڵاتی لۆکسمبۆرگ لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشکرایە سەری و کوژرا.

دوو رۆژ لەمەوبەر گەنجێکی خەڵکی شاری کەرکوک لە کەمپێکی پەنابەران لە وڵاتی لۆکسمبۆرگ لەلایەن چەند پەنابەرێکی دیکەوە بە چەقۆ هێرشکراوەتە سەری و بە سەختی بریندارکراوە، درەنگانی شەوی رابردووش لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە گیانی لەدەستداوە.

گەنجەکە ناوی هەڵۆ جەبارە، لەدایکبووی ساڵی 1997 ە، پێش کۆچکردنی بۆ ئەوروپا لە سلێمانی دانیشتووە و کاری چاککردنەوەی سەتەلایتی کردووە.

لە چەند رۆژی رابردوودا دوای ئەوەی لەسەر یاری تۆپی پێ لەگەڵ چەند پەنابەرێکی ئەفغانی و پاکستانیی لێیان دەبێتە شەڕ چەند چەقۆیەکی لێدەدەن و برینداری دەکەن.

 

بابەتی پێشتر

جوتیار عادل: دادگای فیدراڵی بە بڕیاری پۆڵ برێمەر دامەزراوە و پێچەوانەی دەستوورە

بابەتی دواتر

ئەو عێراقییەی لە سلێمانی "عەشقە" کۆنەکەی بوو بە سەرچاوەی بژێوی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share