بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین دەستگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی دزینی ماسی لە حەوزێكدا راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك كە خاوەنی كێڵگەیەكی بەخێوكردنی ماسییە سكاڵای تۆمار كرد كە بەوتەی خۆی ” لە حەوزەكەیدا ماسی دزراوە ” دەستبەجێ دەستكرا بە لێكۆڵینەوە و لەلایەن هێزەكانمان لە بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین و پۆلیسی فریاكەوتن.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دانیانناوە بە تاوانەكەیاندا.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بە وتەی تۆمەتباران “چەند جارێك دزیان لەو حەوزە كردووە ” لەكاتی دەستگیركردنیاندا دەستگیرا بەسەر 14 ماسی و ئۆتۆمبێلێكی بەكارهاتوو لە جۆری (مسیۆبوشی)، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 446 لە یاسایی سزادانی عێراقی هەردوو تۆمەتبارەكە ڕاگیركران و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.