نوێترین لێدوانی وەزیری دارایی هەرێم لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە

وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەرەڕای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، بەردەوام دەبن لە دابینكردنی مووچە و پێداویستییەكانی خەڵك.

ئاوات جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقیش چاوەڕوان نەکراو بوو، پێچەوانەی ئەو رێکەوتن و لێکتێگەیشتنانە بوو کە لەنێوان هەردوولادا هەیە لەسەر پرسی بودجە، نەوت، ماددەی 140 و هەندێک پرۆژەیاسای دیكە.

وتیشی، “سەرباری بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی مووچە و پێداویستییەکانی خەڵکی کوردستان”.

ئەو لێدوانەی وەزیری دارایی هەرێم ئەمڕۆ لەمیانەی دیداریدابوو لەگەڵ تۆرکیلد بیوگ، بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان.

ئاوات جەناب دووپاتیشیكردەوە، وەک حکومەتی هەرێم باوەڕمان بە چارەسەری کێشەکانە بە رێگای گفتوگۆ، لەو چێوەیەشدا نیەت و هەوڵی باش لە هەردوولاوە هەیە و چاوەڕێی دەرچە و هەنگاوی نوێین لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ ناردنی بەشە بودجەی هەرێم تا دەرچوونی یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق و و لەکاتی پێویستیشدا شاندی هەرێم ئامادەیە سەردانی بەغداد بکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: مووچەی مانگی تەمموزی خانەنشینان بە هاوتاکراوی دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەی مانگی تەمموزی خانەنشینانەوە رایگەیاند، ”مووچەکانیان بە هاوتاکراوی هاوشێوەی عێراق دابەشدەکرێت”.…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی روونکردنەوە لەبارەی بڕینەوەی درەختەکانی نزیک پارکی ئازادی دەدات

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی نەخۆشکەوتنییانەوە درەختەکانی بلواری شەقامی پارکی ئازادی بڕدراونەتەوە. زەردەشت رەفیق وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە…
Total
0
Share