دادگای فیدراڵی هۆكاری دواخستنی دانیشتنەكەی ئەمڕۆ ئاشكرادەكات

دادگای باڵای فیدراڵی هۆكاری دواخستنی دانیشتنی ئەمڕۆی تایبەت بە سكاڵا لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرادەكات.

بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگاكە تایبەت بەو سكاڵایەی لەبارەی درێژكردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان پێشكەشكرابوو دانیشتنی خۆی ئەنجامبدات، بەڵام دواخرا.

لە راگەیەندراوێكدا دادگای باڵای فیدراڵی هۆكارەكەی ئاشكراكرد و گەڕاندیەوە بۆ ئامادەنەبوونی پارێزەر و بریكارانی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەهۆی خراپیی كەشوهەوا، هەروەها بەهۆی پێویستیی تەواوكردنی وردبینییەكانی دادگا لەسەر سكاڵاكە.

روونیشكردەوە، دانیشتنەكە بۆ 7ی شوبات دواخراوە.

سكاڵاكە بە ژمارە (233- فیدراڵی- 2022) تۆماركراوە و تانەدانە بە نادەستووریی بوونی یاسای ژمارە (12)ی ساڵی 2022ی درێژكردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە

بابەتی دواتر

ژنێک لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی ھەدەپە دەستگيركرا

پەرلەمانتارێكی ھەدەپە، کە بەھۆی دەرچوونی بڕیاری کۆتایی سزای زیندانییەوە پارێزبەندی لێسەندرابووەوە، لە ئەنقەرە دەستگیرکرا. عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو، ئەندامی…
Total
0
Share