ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر كاركردنی كۆمپانیاكانی غازی شل كۆدەبێتەوە

سبەینێ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر پرسی كاركردنی كۆمپانیاكانی غازی شل( ئێڵ پی جی) كۆدەبنەوە و بڕیار لەسەر رێنمایی و راسپاردەكانی ئەنجومەنەكە تایبەت بە كاركردنی ئەو كۆمپانیایانە دەدەن.

بەپێی نووسراوێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سبەینێ چوارشەممە، ئەنجومەنی پارێزگا كۆدەبێتەوە و كارنامەی كۆبوونەوەكەش دەنگدان و پەسەندكردنی رێنمایی و راسپاردەكانی ئەنجومەنەكە لەسەر پرسی كاركردنی كۆمپانیاكانی بواری غازی شل دەبێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا، پرسی دابەشكردن و دیاریكردنی بەرپرسیارێتی بەپێی تایبەتمەندی بەسەر دەزگا و دامەزراوەكاندا بۆ مۆڵەتی كۆمپانیاكانی كاركردن لە كەرتی غازی شل بە گشتی و ئەو هەنگاوەش لە پێناو سەلامەتی هاوڵاتییاندایە لە پڕۆژەی یەكەكانی نیشتەجێبوون و شوێنە بازرگانییەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی: لە کەیسی ئالان بێدەنگ نابین و پێویستە تاوانباران سزابدرێن

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “لە کەیسی ئالان بێدەنگ نابین و پێویستە تاوانباران سزابدرێن”. بێستون جەبار، بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share