قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە

موسەنا سامەڕایی و قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە میانەی کۆبوونەوەکانی لە بەغداد لەگەڵ موسەنا سامەڕایی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کۆبووەوە و پێکەوە دۆخی سیاسی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیان تاوتوێکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی پشتیوانیکردن لە رێککەوتنی گشتگیر لەسەر بنەمای دەستوور لەنێوان هەولێر و بەغداد کە لە بەرژەوەندیی هەموو هاوڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان بێت، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە.

هەردوولاش هاوڕابوون حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی دەرفەتی پێبدرێت بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان لەوانەش ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا، داواکاریی سەرەکیی هەموو خەڵکی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکانە، هەربۆیە پێویستە لایەنەکانی بەشدار لە حکومەتی عێراق پشتگیری زیاتری حکومەت بکەن تا بتوانێت وەڵامی داواکارییەکانی هاوڵاتییان بداتەوە.

بابەتی پێشتر

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان: مەترسیی مایەپووچبوونمان لەسەرە

بابەتی دواتر

دادگای فیدراڵی هۆكاری دواخستنی دانیشتنەكەی ئەمڕۆ ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share