ژنێک لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە کوژرا

ژنێکی تەمەن 35 ساڵ لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە کە ماوەی سێ ساڵە لێی جیابووەتەوە، ئەمڕۆ کوژرا.

بەپێی راگەیەندراوی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، ژنەکە خەڵکی گوندی “زێویە”ی سەر بە شاری کامێرانە و دایکی دوو منداڵە.

ژنە کوژراوەکە ناوی “ڕزوان نەدیمی”یە و لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە کە ناوی عادڵ فەرەجوڵڵاهییە، کوژراوە.

رێکخراوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ئەو ژنە ماوەی سێ ساڵە لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە و ئەمڕۆ بە چەکی دەمانچە کوشتوویەتی، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵاتووە و تا ئێستا دەستگیرنەکراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی ئاماری رێکراوەکە تەنها لەم هەفتەیەدا سێ ژن لە شارەکانی، کرماشان، کامێران و سنە لەلایەن کەسە نزیکەکانیانەوە کوژراون.

بابەتی پێشتر

دادگای فیدراڵی هۆكاری دواخستنی دانیشتنەكەی ئەمڕۆ ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

گۆڕستانی پار لاچیز لە پاریس

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی:
یاسای هەڵبژاردن كەموكورتیی زۆرە و هەمواركردنەوەی لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵكی كوردستانە

دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، چەندین كەموكورتی لە یاسای هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستاندا ئاشكرادەكات و جەختدەكاتەوە كە هەمواركردنەوەی یاسای…
Total
0
Share