بەهۆی کڕینی دەنگ لە دەنگدانی تایبەت کۆمسیۆن کاندیدێک دەردەکات

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی  هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا یەکێک لە کاندیدەکانی پارتی تەقەدوم لە تۆماری کاندیدەکان بسڕێتەوە، بە تۆمەتی کڕینی دەنگی دەنگدەران لەکاتی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

بەگوێرەی بڕیارەکەی دەستەی کۆمسیاران، لە دانیشتنی نائاسایی خۆیدا بڕیاریدا سەفا فالیح، کاندیدی پارتی تەقەدوم دەربکات و ئەندامێتی لەسەر لیستی کاندیدەکان هەڵبوەشێنێتەوە.

باس لەوەش کراوە، بەشی یاسایی کۆمسیۆن راسپێردراون بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی دژی ئەو کاندیدە.

رۆژی 16ی ئەم مانگە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو، ئەمڕۆش دەنگدانی گشتی لە کاتژمێر 7ی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە تاکو کاتژمێر 6ی ئێوارە بنکەکانی دەنگدان کراوە بن.

بەپێی دوایین ئاماری كۆمسیۆن 16 ملیۆن و 108 هەزار و 135 دەنگدەر مافی بەشداریكردنیان لە دەنگدانەكەی ئەمڕۆدا هەیە.

بابەتی پێشتر

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن: هەڵبژاردن بەشێوەیەكی ئاسایی و دروست بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share