لە رووداوێكی هاتوچۆدا پێنج كەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگای (سەرتەك) لە سنووری ناحیەی مەیدان ئۆتۆمبێلێكی جۆری(جێب واز) وەرگەڕا و بەهۆیەوە پێنج كەس برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەسەر رێگای سەرتەك لە سنووری ناحیەی مەیدان ئۆتۆمبێلێكی جۆری(جێب واز) كە بە ئاراستەی ناحیەی مەیدان هاتووە كۆنترۆڵی لەدەستداو وەرگەڕاوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە و چوار سەرنشینی تێدابووە لە ئەنجامی ڕووداوەكە برینداربوون و تیمەكانی هاتوچۆ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.

بابەتی پێشتر

نوێترین لێدوانی سەرۆكی دادگای فیدراڵی لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان

بابەتی دواتر

دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی بێسەرەتادا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك زیاتر دابەزی

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی مریشك زیاتر دابەزی و لە ئێستادا یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەكانی…
Total
0
Share