شارەوانیی سلێمانی لەبارەی وەرگرتنی پارەی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک هۆشداری دەدات  

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، وەرگرتنی پارەی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک، تایبەتە بە بەشی داھاتی شارەوانی و هیچ کۆمپانیا و لایەنێک مافی کۆکردنەوەی ئەو داهاتەی نییە”.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان بە گشتی و چێشتخانە و رێستۆرانت و هۆتێل و نەخۆشخانە تایبەتەکان و پێشانگاکان و سەرجەم دوکاندارەکان بەتایبەتی دەکات کە گواستنەوە و فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی ھەموو شوێنێکی ناو سنوری ماستەرپلانی شاری سلێمانی ئەرکی شارەوانییە.

شارەوانیی سلێمانی دەشڵێت، جگە لەو کۆمەڵگە نیشتەجێییانەی کە ھای کۆستن و ھەندێک شوێنی دیاریکراو، لەبەرامبەردا تاکە لایەن کە مافی وەرگرتنی پارەی کرێی فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی هەیە بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، بەژمارە 126ی ساڵی 2017  تایبەت بە کۆکردنەوەی داهاتی خۆڵ وخاشاک بەشی داھاتی شارەوانییە هیچ کۆمپانیا و لایەنێک مافی کۆکردنەوەی ئەو داهاتەی نییە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم فەرمانی دامەزراندنی 775 دەرچووی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆکانی دەرکرد

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، فەرمانی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆکانی هەرێم دەرکرا. لە راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمدا باس لەوەکراوە،…
Total
0
Share