دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی بێسەرەتادا

10 ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا دەستیان بەسەردا گیرا و لایەنی پەیوەندیدار هۆكارەكەی بۆ مۆدێل دەگەڕێنێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەستەی گشتیی گومرگ كە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردووەتەوە، لە بەندەری ئوم قەسڕ دەستگیراوە بەسەر چوار كۆنتێنەردا كە 10 ئۆتۆمبێلی بێسەرەتایان تیادا بووە.

دەستەی گشتیی گومرگ دەڵێت، ئۆتۆمبێلەكان لە خوار مۆدێلی رێگەپێدراوەوە بوون و بە شێوەی نایاسایی هەوڵی هاوردەكردنیان دراوە و بە بڕیاری دادوەر دەستیان بەسەردا گیراوە.

زۆرینەی ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانەی هاوردەی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكرێن و بەشێكیان بە بڕاوە ناسراون، لە رێگەی بەندەری ئوم قەسڕەوە دەهێنرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بە ئاسمانی بەغداد_دا دەسوڕێنەوە وەزارەتی بەرگری روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکان بەشێوەیەکی نزم بە ئاسمانی شاری بەغداد_دا دەسوڕێنەوە. وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share