نرخی مریشك زیاتر دابەزی

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی مریشك زیاتر دابەزی و لە ئێستادا یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەكانی بەخێوكردنی پەلەوەردا بە دوو هەزار و 600 دینار دەفرۆشرێت.

سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بارزگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پێش جەژنی قوربان نرخی یەك كیلۆ مریشك گەیشتە چوار هەزار و 750 دینار و دواتر نرخەكەی دابەزی بۆ سێ هەزار و 750 دینار و ماوەی سێ بۆ چوار ڕۆژە نرخەكەی زیاتر دابەزیوە و لە كێڵگەكان یەك كیلۆی بە دوو هەزار و 600 دینار دەفرۆشرێت.

ئاشكرایكرد، بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكاندا نرخەكەی دابەزینی بەخۆوە بینیوە و لەسەر خاوەن كێڵگەكان یەك كیلۆی سێ هەزار و 250 دینار دەكەوێت و ئەگەر نەفرۆشرێن مرداردەبنەوە بۆیە خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان بە زەرەر لە بازاڕدا دەیفرۆشنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێویستە مانگێكی دیكە بودجەی 2022 لە پەرلەمان بێت
سەرۆكی لیژنەی دارایی: بیانوو نەماوە بۆ نەبوونی یاسای بودجە

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەك مانگ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا ماوە بۆئەوەی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022…
Total
0
Share