بانكی ناوەندی رێوشوێنی نوێ بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار دەگرێتەبەر

لەپێناو دابەزاندنی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناردا، بانكی ناوەندیی عێراق بڕیاردەدات پەنجەرەكانی فرۆشتنی دۆلار بەشێوەی نەختینە بۆ گەشتیاران زیادبكات.

نوسینگەی راگەیاندنی بانكی ناوەندی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، رێنوێنی دراوەتە بانكە حكومییەكانی (رافیدەین، رەشید و بانكی بازرگانیی عێراقی TBI) بۆ فراوانكردنی پەنجەرەكانی فرۆشی دۆلار بە شێوەی نەختینە لە فڕۆكەخانەكانی (بەغداد، بەسڕە، نەجەف، هەولێر و سلێمانی).

بانكەكە رێنماییشی داوە بەوەی وەرگرتنی داواكارییەكان بەیانیان و ئێوارانیش بێت، بۆ ئەوەی زۆرترین گەشتیار بگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، فرۆشتنی دۆلار گەشتیارانی دەروازە سنوورییەكانیش دەگرێتەوە لەڕێی پەنجەرە تایبەتەكانی فرۆشتن لە بانكەكاندا، پاش پێشكەشكردنی داواكاریی تایبەت بە گەشت (ڤیزا یان چوونەدەرەوەی ئۆتۆمبێل).

بابەتی پێشتر

هەڵمەتی کوتانی منداڵان دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

کەشناسی رێژەی بەفربارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share