نرخی ئینتەرنێت دادەبەزێندرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ دابەزاندنی نرخی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت لە یەكی شوباتەوە جێبەجێدەكرێت و دەشڵێت، “بڕیارەكە ئەو كۆمپانیایانە دەگرێتەوە كە لە عێراق تۆماركراون”.

د. بڕیار ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هاوشێوەی كارتی مۆبایل بەپێی بڕیارەكەی حكومەتی عێراق دەبێت لە 1ی شوباتی ئەمساڵەوە نرخی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت بە رێژەی 20% كەمبكرێتەوە ئەو باجەی پێشتر خرابووە سەر نرخی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت لادەبرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “بڕیارەكە لە 1ی شوباتی ئەمساڵەوە تایبەت بە هەرزانكردنی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت جێبەجێدەكرێت وئەو كۆمپانیایانە دەگرێتەوە كە لە عێراق تۆماركراون”.

بابەتی پێشتر

نوخشە ناسیح: لە پێدانی كارەبادا وەكو گوندێكیش مامەڵەمان لەگەڵدا ناكرێت

بابەتی دواتر

وەزیری دادی عێراق سەردانی لەناكاوی بۆ ژمارەیەك لە زیندانەكانی بەغداد ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share